هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

له‌ هه‌ولێر كەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 175ی ئیسلامدۆست ساز دەكرێت

له‌ هه‌ولێر كەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 175ی ئیسلامدۆست ساز دەكرێت

 

بۆ‌ پاڵپشتیكردن له‌ لیستی 175ی ئیسلامدۆست، مەڵبەنده‌كانی هەولێری یەكگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی و بزاڤی چاكسازی و گەشە، ئاهه‌نگێكی جه‌ماوره‌ی سازه‌ ده‌كه‌ن.
جەماوەری خۆشەویستی شاری هەولێری ئیسلامخواز

بۆ ڕەنگین كردنی قەڵا و منارە و لە ئامێزگرتنی لیستی ئیسلامخوازانی ئیصلاحخواز، بە ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا سەلاحەدین موحەمەد بەهادین و شێخ عیرفان عەبدولعەزیز و د.موحەممەد بازیانی و کاندیدە دڵسۆز و لێهاتووەکانی پارێزگای هەولێر.

مەڵبەنده‌كانی هەولێری( یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی و بزاڤی چاكسازی و گەشە)، كەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 175ی ئیسلامدۆست ساز دەكات.

خۆشحاڵ و بەختەوەرین بە ئامادەبوونتان لە هەڵمەتی سەرخستنی لیستی ئیسلامخوازان و پاڵپشتیکردنی کاندیدە دڵسۆزەکانی مەیدانی خزمەت و داکۆکیکردن لە مافی هاووڵاتییان .

رۆژ سێ شەممە 8/5/2018 كاتژمێر 4:30 عەسر

شوێن: هەولێر - سەنتەری بلو جادەیە كۆیە - نزیك ناحیەی كەسنەزان
هاتن بۆ هەموانە