هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی : یەكگرتووەكان ئەمڕۆ توانیان نەھجی ئیسڵاحی لەم دەڤەرە بچەسپێنن

ئەمینداری گشتی : یەكگرتووەكان ئەمڕۆ توانیان نەھجی ئیسڵاحی لەم دەڤەرە بچەسپێنن

 

 

ئەمرۆ پێنج شەممە 3-5-2018 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەئامادەبونی رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی و د. محەمەد بازیانی سەرۆكی بزاڤی چاکسازی و گەشە لە کەرنەڤاڵی جەماوەری سەرخستنی لیستی (١٧٥)ی ئیسلامخوازان لە دھۆکی خۆڕاگرەوە ووتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند: لە دھۆکی خۆشەویستەوە سڵاو دەنێرین بۆ ھەموو پارچەکانی کوردستان، لێرەوە لەبەردەم ئەم بارەگایە کە مێژوێکی ھەیە لە قوربانی و لێرە شەھید دراو قوربانی درا و قورئان سوتێنرا ھەموو ئەوانە بۆ بەرگری بوو لە مافی ھاووڵاتیان و وەستانەوە دژی گەندەڵی.. لێرە دونیایەک محرومیەت ھەبوو بەرامبەر ئەو خەڵک کۆڵنەدەرە یەکگرتووە بەڵام ئەمڕۆ توانیان نەھجی ئیصڵاحی لەم دەڤەرە بچەسپێنن، خەڵکی یەکگرتوو بە تێکۆشان و تحمللی محرومیەت توانیان مەدەنیەت و میانڕەوی و یەکتر قەبوڵ کردن بچەسپێنن..

یەکگرتووەکانی بادینان توانیان رەچەشکێنی زوڵم و ستەم بن و بە گژ ھەموو ناعەدالەتی و ستەم و زۆرداریەکان ببنەوە.. یەکگرتووەکان خەمخۆری گەڵ و وڵاتن، یەکگرتووەکان و یەکگرتووەکانی بادینان سەلماندتان بە غیرەت و ھیمەت و جوامێری و گەورەییتان کە خەمخۆرن و پێویستن بۆ ئێستاو داھاتووی گەل و وڵات.. تێکدان و غەوغا کاری ئێمە نیە بەڵکو چاککردن و چاکسازی کاری ئێمەیە وە بە عملیش ئەوەمان سەلماندووەو مێژووی یەکگرتوو و کادیرو وەزیرو پەڕلەمانتارەکانمان شاھێدە.


ئێوەی خۆشەیست سەممامی ئەمانی یەکپارچەیی کوردستانن، یەکگرتووەکانی بادینان خۆڕاگرانە بەرگریتان کردووەو تونیوتانە ببن بە ھەوێنی یەکپارچەیی کورستان و حەقە کوردستان ئەوە لە یاد نەکات، یەکگرتوو بەخوێنی بەرگری کرد و لەو پێناوە شەھیدی داوە شەھیدی سەرکردە مامۆستا مشیر سەرقافلەی شەھیدانی دژە گەندەڵیە ئەوانەی وایان کرد ئێستا وا تێوەگڵاون لە گەندەڵی و دادگایی دەکرێن.. سەروەری خزمەت و دژەگەندەڵی بۆ یەکگرتوو دەگەڕێتەوە موزایەدە بەسەر ھیچ کەس و لایەنێکەوە ناکەین بەڵام موزایەدەش لەکەس قبوڵ ناکەین...


ڕیفرادۆم مافێکی ڕەوای عادیلانە بوو بەشانازیەوە لەگەڵی بووین و بە شانازیشەوە لەگەڵی دەبین، ڕیفراندوم تەواو نەبووەو تەواو نابێ لە مەرحەلەی تر ئەگەر عێراق پابەند نەبێ بە دەستورەوە ئەوا مەسەلەی سەربەخۆیی گەرمتر دێتەوە ساحەکەو ئێمەش سەرقافلەی سەڕبەخۆیی دەبین.


قۆناغی ئێستای عێراق پێویستی بە کەسانی دڵسۆز و گەورەو دەست پاک و ئاین دۆستە کەسانێک کە خۆفرۆش و خاک فرۆش نەبن.. بەو کەسانەوە دەتوانین خاڵی وەرچەرخان لەمێژووی گەلدا دروست بکەین.. گەل دەتوانێ نوێنەرانی لیستی ١٧٥ تاقی بکەنەوەو لەجاران باشتر کار دەکەن..


لەکۆتایی دا ئەمینداری گشتی رایگەیاند یەکگرتووەکان بە مەبدەئ و ئەخلاقەوە کار دەکەن بۆ ھەموان کار دەکات لە پێناو پاراستنی ئەزمونی ھەرێمی کوردستان چونکە ئەو ئەزموونە ھی تاکە لایەنێک و حیزبێک و بنەماڵەیەک نیە بەڵکو ئەزموونی ھەموانە... پێکەوە لە شەوی ١٣ی مانگ دوای سەرکەوتن و سەرکەوتنی لیستی ١٧٥ سوجدەی سوپاسگوزاری بۆ خوای خۆمان دەبەین و پێکەوە سوپاسی گەلی خۆمان دەکەین و پێکەوە بە سەربەرزی دەگەڕێینەوە حزوری خوای گەورە بە سەربەرزی.