هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو : ئێمە کەسانى ڕابردووپاک و ئێستا و داهاتوو گەشمان دەستنیشانکردوە بۆ بەغدا

ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو : ئێمە کەسانى ڕابردووپاک و ئێستا و داهاتوو گەشمان دەستنیشانکردوە بۆ بەغدا

 

 

لە شاری سلێمانی کەرنەڤالى جەماوەرى لیستى 175 بەسەر پەرشتی بەرێزان مامۆستا سەلاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمیندارى گشتى یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان و شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بەڕێوەچوو. لە نێو جەماوەرێکی زۆر کەرنەڤاڵەکەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە میانەى پیشکەشکردنى وتارێک ڕیگەیاند لە 12ى مانگى داهاتوو بەدەنگدان سزاى گەندەڵکاران دەدرێت، وەرچەرخانێکى گرنگە بۆ میلەت و دەشلێت ئێمە کەسانى ڕابردووپاک و ئێستا و داهاتوو گەشمان دەستنیشانکردوە بۆ بەغداد و قسەى خۆشمان کەمە بەلام قسەى جوانمان زۆرەو دوورین لە رەوتى موزایەدە چیەکان. ئەمیندارى گشتى یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان رایگەیاند دەبێت دەنگەدەرى کوردستان لە 12ى مانگى داهاتوو بە دەنگەکانیان سزاى گەندەڵکاران بدەن و ئەم فرسەتە وەرچەرخانێکى گرنگە بۆ میلەت "وتیشى"ئێمە دەمانوێن نوێنەرى راستەقینە بەرینە بەغداد بۆ چەسپاندنى مافە دەستوریەکانى گەلى کورد ، کە بەداخەوە لە دواى ساڵى 2003 وە تا ئیستا عێراق لە وڵاتێکى کاتى کاربەرێکەر دەچێت نەک دەستورى و دامەزراوەیى . ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگەیاند نەیارانى رەوتى یەکڕیزى ئیسلامى زۆر خەون بە نایەکڕیزى و پەرتەوازەییەوە دەبینن بەلام ئەو خەونە نەهاتوەو نایەتە دى. ئەمیندارى گشتى یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان وتیشى" ئێمە خاک و سامانى ولاتمان هەراج نەکردوەو رێگە لە هەراج کردنى دەگرین ، نەچەواشەکارى دەکەن نە دیکتاتۆرى ، دژى هیچ کەس و لایەنێک نین ، بەلام دژى دەسەلاتى ناداپەروەرین ". لەکۆتاییدا ئەمینداری گشتی وتى " 27 ساڵى حوکمرانى کوردى زۆر شتى تیایە کە نەدەبوو ڕوبا و بەو شێوە بوایە ، بۆیە دەبێت خەبات بکەین بۆ پاکسازى و چاکسازى "