هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سلێمانی... ئەمینداری گشتی پێشوازیكرد لەنوێنەرانی پاسەوانەكانی لایەنە سیاسیەكان

سلێمانی... ئەمینداری گشتی پێشوازیكرد لەنوێنەرانی پاسەوانەكانی لایەنە سیاسیەكان

 

 

دوێنێ چوارشەممە لە سلێمانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە نوێنەری پاسەوانەكانی بارەگا و بەرپرسانی لایەنە سیاسیەكان.

 

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 25ی نیسانی 2018 مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌والدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە نوێنەری پاسەوانەكانی بارەگا و بەرپرسانی لایەنە سیاسیەكان و هەر لەو میانەیەدا نوێنەری پاسەوانەكان گفتوگۆیان دەربارەی ئەو ستەم و زوڵمە كرد كە لە لایەن دەسەڵاتەوە بەرامبەر بە یەكەی پاسەوانی بەرێوبەرایەتی پاسەوانی كراوە سەرەرای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوودا گۆرانكاری لە سیستەمی پاشكەوتی موچە راگەیاند بەڵام یەكەی پاسەوانەكانی بارەگاو بەرپرسی لایەنەكانی نەگرتۆتەوە.

 

لە لایەن خۆشیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێی راگەیاندن كە هەوڵەكانیان دەخەنە گەر بۆ ئەوەی سیستەمی پاشەكەوتی موچە كە بەسەریاندا سەپێنراوە نەهێڵن.

 

جێی ئاماژە بۆكردنە نوێنەرانی پاسەوانەكانی بارەگا و بەرپرسی لایەنە سیاسیەكان پاداشتێكیان ئاراستەی لایەنە سیاسی و پەیوەندیدارەكانیان كردووە بۆ چارەسەری كێشەكانیان .