هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی لە پاڵپشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە بۆ لیستی 175 دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی لە پاڵپشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە بۆ لیستی 175 دەكات

 

ئەمرۆ یەك شەممە (2018/4/22) (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باڵا سەردانی بەرێز (د. موحەمەد بازیانی) سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشەی كرد.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەمیانەی سەردانەكەیدا ڕایگەیاند : دەستخۆشی لەو هەنگاوەی بزاڤی چاكسازی و گەشە دەكەم كە پاڵپشتی لیستی ژمارە (175) ی یەكگرتوو و لیستی ئیسلامخوازو ئیسلاحخوازانی كوردستانیان كردووە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسی لە لیستی (175) ی ئیسلامخوازو ئیسلاحخوازانی كوردستانی كردوو تەئكیدی كردەوە كە ئەم لیستە دەتوانێت خزمەتێكی زۆر بە هاونیشتیمانیان بكات و كەسانی شارەزاو بە ئەزموون و دەستپاك نوێنەرایەتی دەكەن و كەسایەتی و زانایان و بانگخوازان و ئیسلامخوازان رۆشنبیرو بیرمەند پشتیوانی سەرخستنی ئەم لیستە دەكەن .

هەروەها (د. موحەمەد بازیانی) سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی ئەمینداری گشتی و شاندی یاوەری دەربڕی و باسی لەوەكرد كە بەو پەری متمانەو خۆشحاڵیەوە بڕیارمانداوە كە پاڵپشتی و پشتوانی لیستی ژمارە (175) بكەن و بەهەموو شێوەیەك هاوكاری و پشتیوانی براكانمان لە یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی دەبین و ئومێدی سەركەوتنی گەورە دەخوازین بۆ ئەوەی لە داهاتوو خزمەتی زیاتر بە موسڵمانانی كوردستان و خەڵكی كوردستان بكەین.