هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هاوخەمی خۆی بۆ باوکی مێرد منداڵەکەی کەڵەکچی ڕاگەیاند

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هاوخەمی خۆی بۆ باوکی مێرد منداڵەکەی کەڵەکچی ڕاگەیاند

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ باوکی مێرد منداڵەکەی کەڵەکچی، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە قێزەونە هاوخەمی خۆی بۆ ئه‌و بنەماڵەیه‌ ده‌ربڕی.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی نیسانی 2018، مامۆستا سه‌لاحەدین محه‌مەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باوکی عبدالخالق وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە قێزەونە هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی کاک ئه‌حمه‌د دەربڕی و هیوای خواست دواهەمین ناخۆشیان بێت.


بەڕێز ئەمینداری گشتی داوای دان بەخۆداگرتن و ئارامی و خۆڕاگری لێکردن تائەوکاتەی دادگا لەبارەی کەیسەکەوە بڕیاری کۆتایی دەدات و ئامادەیی خۆی بۆهەموو جۆرە هاوکاریەک نیشاندا.


جێگه‌ی باشه‌، تاریق ڕەمەزان ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو بەنوێنەرایەتی جەنابی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی ناحیەی کەلەکچی کرد و بەشداری لەپرسەی عبدالخالق ئه‌حمه‌د دا کرد ئەو مێردمنداڵەی کە لەڕێگەی چونی بۆقوتابخانە لەلایەن باندێکەوە ڕفێنراو دوای شەش ڕۆژیش لەدیار نەمانی تەرمەکەی بەکوژراوی لەسنوری پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە.