سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری 7/4/2018 له‌هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی (5) ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان مامۆستا(صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین) ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ خوشكانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبویه‌وه .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسی پرۆژه‌ی ئیسلامی و ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی ئیسلامیه‌كانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ویه‌ی دینی ئه‌م میلله‌ته پاراستنی له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه. وه‌ك ئه‌زانن پلانی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه بۆ ئه‌م دینه بۆیه ئه‌ركمان وه‌ك ئیسلامی قورسه و ئێستا كاتی شه‌ری سیاسیمان نییه لێره‌وه پێویستمان به كاری هاوبه‌شی ئیسلامیه‌كان هه‌یه‌و كاتی ماڵ جیایی نییه. ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی ئیسلامی پێویستی به‌كاری په‌له هه‌یه.