هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندارى گشتى : کاریگەرى رێکخستنەکانمان لە هەورامان مایەى شانازیە

ئەمیندارى گشتى : کاریگەرى رێکخستنەکانمان لە هەورامان مایەى شانازیە

لە میانەى بەسەرکردنەوەى دەڤەرى هەورامان و کۆبونەوەى لەگەڵ رێكخستنەکانى ناوچەى تەوێڵەى یەکگرتوو رۆژی هەینى 6- 4 – 2018 مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین  ئەمینداری گشتى یەکگرتوو رایگەیاند رۆڵى کاریگەرى رێکخستنەکانمان لە هەورامان لە خزمەت کردن بە خەڵکى ناوچەکە بە دڵسۆزیى و دەست پاکى و ئەمانەت پارێزى مایەى شانازیە وهێزى سەرکەوتنمانە.

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا ئەمینداری گشتى یەکگرتوو جەختى کردووە وەک حیزب وەک تاک خزمەتکارى گەل و نیشتیمان بووین و دەستمان لە برسى کردن و نان بڕینى میلەت نەبووە .

مێژوو شاهیدو تۆمارى سەروەریەکانمانە. یەکگرتوو باجى زۆرى بۆ ئەنجامدانى چاکسازى روبەڕوبونەوەى گەندەلى و له‌و پێناوه‌ش شەهیدمان داوە و هەر لە سەرەتاوە تاوەکوئێستا پێشەنگ و ئالاً هەڵگرى چاکسازى و ئیصلاح بووین بەردەوامیش دە بین .