هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندارى گشتى : بەشدارى لە هەڵبژاردن وێستگەیەکى گرنگى کارى سیاسیە بە مەبەستى گۆڕانکارى لە حکومڕانى

ئەمیندارى گشتى : بەشدارى لە هەڵبژاردن وێستگەیەکى گرنگى کارى سیاسیە بە مەبەستى گۆڕانکارى لە حکومڕانى

لە میانەى بە سەر کردنەوەى پارێزگاى هەڵەبجە و کۆبونەوەى لەگەڵ لقەکانى ئامادەیى و زانکۆ و پەیمانگاکانى رێکخراوى گەشەپیدانى قوتابیانی كوردستان ئێوارەى رۆژی هەینى 6- 4 – 2018 مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین رایگەیاند  بەشدارى لە هەڵبژاردن وێستگەیەکى گرنگى کارى سیاسیە بە مەبەستى گۆڕانکارى لە حکومڕانى

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا ئەمینداری گشتى یەکگرتوو جەختى کردووە پێویستە قوتابیان بە هەردوو رەگەز رۆڵێ کاریگەر ببینن لە هۆشیار کردنەوى جەماوەر لەوەى کێ هەڵ دەبژێرنن و دەنگ بە کام لیست دەدەنن لە پێناو گۆڕانکارى ریشەیی لە سەرجەم بوارەکاندا بۆ ئەنجامدانى چاکسازى روبەڕوبونەوەى گەندەڵى .

لە کۆتایى وتەکانیدا ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو سه‌ره‌رای پیرۆزبایكردنی له‌ سالیادی راگه‌یاندنی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان و په‌روه‌رده‌كردنی چه‌ندی گه‌نج و لاوی ئه‌م ولاته‌ هه‌روه‌ها ئاماژەى بە رۆڵى کاریگەرى رێکخراوى گەشەپیدانى قوتابیانى کوردستان کرد لە کاتى هەڵبژاردن لە ناوەندەکانى خوێندندا لە رابردوودا و بە دەست هێنانى ئەنجامى زۆر باش لەو دەمەى کە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرا بۆیە بە هەمان گوڕوتینى جاران بەشدارى بکەن و هاوڵاتیان هان بدەن بۆ بەشدارى پرۆسەى دەنگدان