هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : بەداخەوە دووبەرەكی و نەبوونی یەك وتاری بەشێكی سەرەكییە لە هۆكاری شكستەكانی كورد لە بەغدا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : بەداخەوە دووبەرەكی و نەبوونی یەك وتاری بەشێكی سەرەكییە لە هۆكاری شكستەكانی كورد لە بەغدا

 

 

لە میانەی پێشوازیكردنی لە ژمارەیەك كەسایەتی و پیاوماقوڵی عەشیرەتی زەنگەنەو ژمارەیەك لە كادیری مەڵبەندی گەرمیانی یەكگرتوو، لەشاری سلێمانی، (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: بەداخەوە دووبەرەكی و نەبوونی یەك وتاری بەشێكی سەرەكییە لە هۆكاری شكستەكانی كورد لە بەغدا.

لەدیدارێكەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو جەخت لەسەر زەرورەتی یەكریزی و ناردنی نوێنەری بەهێز كرایەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەبەرامبەردا خزمانی زەنگەنە دڵخۆش بوون بە كاندیدكردنی (م. ئەرسەلان ساڵح) بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیمان و بەڵێنیشیاندا هاوكاری و پشتگیری تەواوی بكەن لە پێناو سەركەوتنیدا.

لە كۆتایی وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ستایشی رۆڵی عەشیرەتی زەنگەنەی لە دەڤەری گەرمیان كرد لە خزمەتكردن بە هاوڵاتیانی ناوچەكە بە تایبەت لە چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتیەكاندا.