هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی : یەكگرتوو وەك لایەنێكی مەدەنی بەشداری كاراو كاریگەر دەبێت لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكاندا

ئەمینداری گشتی : یەكگرتوو وەك لایەنێكی مەدەنی بەشداری كاراو كاریگەر دەبێت لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكاندا

 

 

ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی ناوخۆو دەزگای ڕێكخستنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەئامادەبوونی (موستەفا عەبدولڵا و فەرهاد مەلا ساڵح) كارگێرانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن مەراسیمێكی تایبەتی سازكرد بەمەبەستی ڕێزلێنان لەناوەندو مەڵبەندو لقە سەركەوتوو چاڵاكەكان بۆ ساڵی (2017) لەپڕۆژەكانی دەزگای رێكخستن خۆشبەختانە لەگەڵ ئەوەی كوردستان و ناوچەكە بەبارودۆخ و قۆناغێكی هەستیاردا گوزەردەكات، بەڵام لەساڵی (2017) ژمارەیەكی بەرچاو لەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان پەیوەندیان كردووە بەریزەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و یەكگرتوو بەردەوام لەگەشەكردن و زیادكردنی ئەندامانی و ئەمەش بەڵگەی زیندوێتی و پێویستی یەكگرتوو دەردەخات.

لەمەراسیمەكەدا ئەمینداری گشتی وتەیەكی پێشكەش كردو پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاپەرینی شاری هەولێرو رێككەوتنامەی (2017/3/11) ی كردو ئاماژەی بەوەدا بەوەی كە خەڵك دوای راپەرین چاوەڕوانی هاتنەدی ئامانجەكانی ڕاپەرین بوو، بەڵام لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵكی كوردستان نەبوو بۆیە چاویان لە دڵسۆزانی خاك و وڵاتە بەتایبەت ئەمانەی كە مەلەفیان پاكەو دڵسۆزی و خزمەتكردنەكانیان ناكەن بە منەت و هەمیشە خزمەتگوزارن بۆ نیشتیمانەكەیان و هەوڵدان بۆ چارەسەری قەیرانی ئابوری و چارەسەركردنی بژێوی هاوڵاتیان لە ئەركی سەرەكی و بنەڕەتی حكومەتی هەرێم و عێراق و لایەنە پەیوەندارەكانە.

دواتر (م. سەڵاحەددین) ئەمینداری گشتی دۆخی سیاسی ئەمڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكەی شیكردەوەو ڕایگەیاند: كە یەكگرتوو وێرای ئەركی بنەرەتی كە دروست كردن و پێگەیاندنی مرۆڤی پەیامدارو دەست پاك و خزمەتگوزارەو لەهەمانكاتدا هەوڵ و كۆششی بەردەوام دەدات بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی ‌و یەكریزی نێوان لایەنە كوردستانیەكان و چارەسەركردنی كێشەی پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغدای بەئەركی سەرەكی ئەم قۆناغەی لایەنە كوردستانی حكومەتی ئیتیحادی زانی بۆ ڕزگاركردنی خەڵكی كوردستان لەنیگەرانی دڵەڕاوكێ و دابینكردنی شاییستە داراییەكانی.

هەروەها یەكخستنەوەی نێو ماڵی ئیسلامییەكان خەونێكی دیكەی یەكگرتوو و سەرجەم ئیسلامخوازانەو تەواوی هەوڵمان بۆ بەدیهێنانی ئەو ئەركە پیرۆزەیە.

لەتەوەرەیەكی دیكەدا بەرێزیان ڕایگەیاند: ئەم ساڵ ساڵی هەڵبژاردنەكانی عێراق و كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاكانەو یەكگرتوو وەك لایەنێكی مەدەنی بەشداری كاراو كاریگەر دەبێت لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردندا بۆ ئەوەی سندوقەكانی دەنگدان ببێتە تاكە كەناڵی گۆرانكاری و چاكسازی لەكوردستانداو رەتكردنەوەی هەرجۆرە توندو تیژیەك.

لەكۆتایی مەراسیمەكەدا سوپاس و پێزانین و خەڵاتی دەزگای ڕێكخستن ئاراستەی سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكگرتوو درایە گشت ئۆرگانە سەركەوتووەكان.