هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : لە دوای راپەرین دەركەوت كێ نەتەوەیی و دڵسۆزە بۆ خاك و نیشتمانەكەی

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : لە دوای راپەرین دەركەوت كێ نەتەوەیی و دڵسۆزە بۆ خاك و نیشتمانەكەی

 

 

لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندام و كادیرانی لقی دووی خوشكان لە شاری سلێمانی كە ئەمرۆ چوارشەممە (2018/3/7) ئەنجامیدا (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) رایگەیاند، پێش راپەڕین زۆر نەتەوەیی بوونمان پێ دەفرۆشرا، بەڵام لە قۆناغە یەك لەدوای یەكەكانی حوكمرانی و كایەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان دەركەوت كێ نەتەوەیی و دڵسۆزو خەمخۆرە بۆ خاك و خەڵكی كوردستان.

لە پاڵ ئەمەشدا خەڵكانێك بانگەشەیان بۆ دیموكراسی دەكرد، بەڵام نەیانتوانی لایەنی كەمی بنەماكانی دیموكراسی پیادە بكەن و هەرێمی كوردستانیان بەرەو چارەنوسێكی نادیارو دژوار برد.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستە ڕۆڵی خوشكان لەریزەكانی یەكگرتوو جەختی كردەوە، كە رۆڵی خوشكان لە پرۆژەی چاكسازی یەكگرتوو جێگەی رێزو پێزانینە بەتایبەت لە پاراستنی ئەمنی ئەخلاق.

لە كۆتایی وتەكانیدا ئەمینداری گشتی ئاماژەی بە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردو روونیكردوە، كە دەبێت هەموو لایەك لە هەوڵی ئەوەدابن كە زۆرترین هاوڵاتی بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بكەن لە پێناو هێنانە دی چاكسازی ریشەیی لەسەرجەم بوارەكاندا لە عێراق و هەرێمی كوردستان.