هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەنگاوەكانی داهاتومان بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی ئیسلامیەكان لە پرسە چارەنوسسازەكاندا دەبێت.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەنگاوەكانی داهاتومان بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی ئیسلامیەكان لە پرسە چارەنوسسازەكاندا دەبێت.

 

 

لەمیانەی بەسەركردنەوەو كۆبونەوەی لەگەڵ ڕێكخستنەكانی لقی پیرەمەگرونی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە دوانێوەڕی ئەمڕۆ پێنج شەممە 1-3-2018 ئەنجامیدا، مامۆستا صلاح الدین محەمەد بها‌والدین ڕایگەیاند: یەكگرتوو لەدامەزراندنیەوە تاوەكو ئێستا هەوێنی برایەتی و تەبایی نێوان ئیسلامیەكانی كوردستان بووە و كاری لەپێشینەی ئێمە بەهێزكردن و پاراستنی برایەتی ئیسلامی بووە لەنێوان لایەن و كەسایەتیە ئیسلامیەكانداو بەردەوامیش دەبین، هەنگاوەكانی داهاتوشمان بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی ئیسلامیەكان لە پرسە چارەنوسسازەكاندا دەبێت.

لەبەشێكی تری ووتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەدا كە جێگای داخە كە لەم هۆڵە سوتاوەدا كۆدەبینەوە كە بە نا حەق سوتێنراوە ، ئەو ناحەزانەی نەیاری یەكگرتوون نازانن كە بەسوتاندن یەكگرتووەكان دڵگەرمتر و كۆڵنەدەرتر ئەبن ، یەكگرتوو لە بەرانبەر ئەم حاڵەتەدا هەست بە بەرپرسیارێتی زیاتر دەكات
لە كۆتای وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە چاوەڕوان دەكرێت لە 12ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، مامۆستا ێلاح الدین محەمەد بهادین جەختی كردەوە كە پێویستە هاوڵاتیان هۆشیار بن لە هەڵبژاردن و دیاری كردنی نوێنەرەكانیان و ئەزموونی خراپی لایەنە سیاسیەكانی دەسەڵات لەبیر نەكەن، یەكگرتوو كۆمەڵێك خەڵكی شارەزاو بەتواناو بوێری بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پاڵاوتووە كە ڕابردوو و ئێستاشیان جێگای شانازییە و هەموو هەوڵەكانمان بۆ سەرخستنیان لە سەرجەم كوردستان دەخەینەگەڕ و پشتگیری تەواویان دەكەین.

شایەنی باسە مامۆستا دارا سێكانیانی بەرپرسی دەزگای رێكخستی یەكگرتوو یاوەری ئەمینداری گشتی بوو