هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندارى گشتى : ناسنامەى یەکگرتوو سەربەخۆبوونى بڕیارەکانیەتى لە ئاست بڕیارە چارەنوسازەکاندا لە کوردستان

ئەمیندارى گشتى : ناسنامەى یەکگرتوو سەربەخۆبوونى بڕیارەکانیەتى لە ئاست بڕیارە چارەنوسازەکاندا لە کوردستان

لە میانەى بە سەر کردنەوەى دە ڤەرى راپەڕین و پشدەر وکۆبوونەوەى لەگەڵ رێکخستنەکانى یەکگرتوو لە ناوچەکە ئەمڕۆ سێ شەمە 27\2\2018 بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین رایگەیاند ناسنامەى یەکگرتوو سەربەخۆبوونى بریارەکانیەتى لە ئاست بڕیارە چارەنوسازەکانداو یەکگرتوو تاکە هێزە لەسەر کاریگەرى ئەم لایەن و ئەو لایەن و ئەم وڵات و ئەو وڵات بریاڕ نادات.

لە بە شێکی ترى وتەکانیدا ئەمیندارى گشتى روونى کردەوە هەر لە سەرەتایی دامەزراندنمان تا ئێستاشى لە گەڵدابێت ئێمە رووبەڕووى چەندین تەحەدى بوینەتەوە، لە پاڵ ئەمشەدا چەندین جار هەوڵى شێواندنى وێناى یەکگرتوو دراوە بەڵام سوباس بۆ خوا سەرکەوتونەبوون ، ئێستا لەگەڵ گۆڕانکاریەکان لە کوردستان و ناوچەکە هاوڵاتیان رۆژ لە دوایى رۆژ راستى و دروستى بەرنامەى قوتابخانەکەى یەکگرتوویان بۆ دەر دەکەوێت بۆیە ئەرکى سەرشانى یەکگرتووەکان لە خزمەتى زیاتر بە خەڵک و خاکى کوردستان قورس تر دەبێت.

ئەمینداری گشتی ئاماژەی دا بەوەی کە بەغدا لە گەڵ مافە رەواکانى گەلى کورد خراپ مامەڵە دەکات و وەک حکومەتەکانى رابردووى عێراق یارى بە چارەنوسسى گەلى کورد دەکات، یەکگرتوو سەرەڕاى روبەڕبونەوەو تەحەدیەکانى لە هەرێم بەڵام لە بە غدا هەوێنى یەکڕیزى بووەو هەرواش دەمینێتەوە.

لەکۆتایی دیدارەکەدا ئەمیندارى گشتى ئاماژەى بە ئامادەکاریەکانى یەکگرتوو کرد بۆ هەڵبژاردنەکانى عیراق و جەختى کردەوە پشتگیرى تەواوى پاڵێوراوانمان بۆ هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دەکەین و بە هەموو شێوازیک کار دەکەین بۆ سەرکەوتنیان چونکە سەرکەوتنى ئەوان سەر کەوتنى پرۆژەى چاکسازى و ئیصڵاحیە و لیستى ئێمە لیستى ئیسلامیەکان و کەسایەتیە سەربەخۆکانە لە سەرتاسەرى کوردستان.

شایەنى باسە هەریەکە لە بەڕێزان د. عومەر محمد و مستەفا عبداللە ئەندامانى ئەنجومەنى جێبەجیکردن یاوەرى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو بوون.