هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندارى گشتى : ئارام گرتن و خۆڕاگرى ئەندامانمان لە بەرانبەر تەحەدیەکان هێزى سەرکەوتنمانە 

ئەمیندارى گشتى : ئارام گرتن و خۆڕاگرى ئەندامانمان لە بەرانبەر تەحەدیەکان هێزى سەرکەوتنمانە 

لە میانەى بەسەر کردنەوەى دەڤەرى پشدەر وکۆبونەوەى لەگەڵ رێکخستنەکانى لقى قەڵادزى یەکگرتوو دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە 27- 2 – 2018 مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین رایگەیاند ئارام گرتن و خۆڕاگرى ئەندامانمان لە بەرانبەر تەحەدیەکان هێزى سەرکەوتنمانەو مایەى شانازیشمانە لە پاڵ خۆڕاگرى ئارامگرتندا نە یەکگرتوو وەک حیزب و نە ئەندامانى وەک تاک خزمەتکارى گەل و نیشتیمان بوون و دەستمان لە برسى کردن نان برینى میلەت نەبووە . مێژوو شاهیدو تۆمارى سەروەریەکانمانە. یەکگرتوو باجى زۆرى بۆ ئەنجامدانى چاکسازى و روبەڕوبونەوەى گەندەڵى داوە و شە هیدمان لەوپێناوە داوە و هەر لە سەرەتاوە تاوەکوئێستاش پێشەنگ و ئالاً هەڵگرى چاکسازى و ئیێلاح بووین بەردەوامیش دە بین .
لە بە شێکى ترى وتەکانیدا ئەمیندارى گشتى رونى کردەوە بەهاوکارى ئەو رێکخراوانەى پرۆژەى کارى هاوبەشى ئیسلامیەکانین ئامادە کردبوو هەوڵى بەردەواممان دا بۆ یەکخستن و کارى هاوبەش بەردەوامیش دەبین و کۆڵى لێ نادەین ، بۆ هەڵبژاردنەدنەکانی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لیستێکى زۆر باشمان بە بەشدارى برایانى بزوتنەوە و کەسایەتیە ئیسلامیە سەربەخۆکان دروست کردووە ئومێدەوارین کە سەرکەوتنى زۆر باش بەدەست بهێنین ، 
.
شایەنى باسە هەریەکە لە د. عومەر محمد و مامۆستا مستەفا عبداللە ئەندامانى ئەنجومەنى جێبەجیکردن یاوەرى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو بون .