هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: یەكخستنەوەی ناوماڵی ئیسلامی هیواو ئاواتی سەرجەم ئیسلامیەكانی كوردستانە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: یەكخستنەوەی ناوماڵی ئیسلامی هیواو ئاواتی سەرجەم ئیسلامیەكانی كوردستانە

 

 

 

بە سەرپەرشتی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی و چاودێری و راوێژكار و بەرپرس و كارگێرانی دامەزراوە و دەزگا و ناوەندەكان و بەرپرسی مەڵبەندەكان كۆبونەوەیەكی فراوان لەهۆڵی شەهید فوئاد چەلەبی بەرێوەچوو.

سەرەتای كۆبونەوەكە بە خوێندنی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكرد و دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستا فەرهاد مەلاسالح كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشكەشكرا.

بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتارێكی پێشكەشكردو تیشكی خستە سەر گرنگی یادی راگەیاندنی یەكگرتوو لەماوەی 24 هەمین ساڵە تەمەنیدا لەخزمەتكردنی خاك و خەلكی كوردستان و درێژەدان بەخەباتی نیشتمانی و ئیسلامی و پەروەردەو پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیارو بنیاتنەرو دور لە پەڕگیری و توندڕەوی .

یەكگرتوو دوای 24 ساڵەی تەمەنی بەردەوامە لەبەشداری كارای پرۆسەی سیاسی لە كوردستان و عێراقداو رۆڵكی گەورەی گێرا بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی و پرۆسەی یەكخستنەوەی ناوماڵی ئیسلامی كوردستان سوپاس بۆخوا بەردەوامین و ئەم پڕۆژەیە كە هیواو ئاواتی سەرجەم ئیسلامیەكانی كوردستانە بێ هیچ سستی نواندنێك بەهاوكاری برایانمان لە بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان و رێكخراوەكان و كەسایەتیەكان قۆناغێكی باشی بریوە و پشتیوان بەخوا لەداهاتودا برایانی كۆمەڵیش بەشدار دەبن و تاتەواوی ئیسلامیەكان لەو میانەدا هاوكارو هاوسەنگەربن بۆ خەبات لە پێناو چاكسازی و دادپەروەری و حوكمی رەشید و رووبەروبونەوەی گەندەڵی.

ئەمینداری گشتی وتیشی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەم ساڵەدایەو گرنگی زۆری هەیە بۆ ئێستاو داهاتوو.

دواتر وتاری دكتۆر هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی پێشكەش كراو بەچەندین و وتەو موداخەلەی ئامادەبوان كۆبونەوەكە درێژوە كێشا.