هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندارى گشتى : یەکگرتوو قوتابخانەیەکى پەروەردەی و زانستیە لەسەر ئاستى کوردستانى گەورە

ئەمیندارى گشتى : یەکگرتوو قوتابخانەیەکى پەروەردەی و زانستیە لەسەر ئاستى کوردستانى گەورە

لە میانەى دیدارى لەگەڵ ژمارە یەکى بەرچاو لەگه‌ڵ مامۆستایانى زانکۆ و هەڵگرانى بروانامەى ماستەر و دکتۆرا رۆژی پێنج شەممە 15- 2 – 2018 ئەنجامیدا مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین رایگەیاند:
" یەکگرتوو قوتابخانەیەکى پەروەردەی و زانستیە لەسەر ئاستى کوردستانى گەورە "چونکە نمونەیەکى لەم شێوەیەیی کارى سیاسى کە حیزبێکى ئیسلامى کارى بۆ دەکات نیە 
جگە لەمەش لە کاتى بەشدارى کردنى نوێنەرانمان لە کۆنفرانس و گۆنگرە جیاوازەکاندا لە وڵاتانى ئیسلامى حیزب و رێکخراوەکانى ئەو وڵاتانە سەرسامى شێوازى کار داهێنانەکانى کارى حیزبى ئیسلامیانەى یەکگرتوون

لە بە شێکى ترى وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رونى کردەوە هەر لە سەرەتایی دامەزراندنمان تائێستاشى لە گەڵدابێت ئەندامانى ئێمە روبەڕوى دەرکردن لەسەر کارو دانەمەزرادنیان تا دەگاتە زیندانى کردن و شەهیدکردن بوونەتەوە لە پاڵ ئەمەشدا چەندین جار هەوڵى شێواندنى وێناى یەکگرتوو دراوە بەڵام سوپاس بۆخوا سەر کەوتونەبون. 
هەروەها راشیگەیاند یەکگرتوو سەرەڕاى روبەڕبونەوەو تەحەدیەکانى لە هەرێم لە بە غدا هەوێنى یەکڕزى بووەو هەرواش دەمێنێتەوە .
لەکۆتایی دیدارەکەدا ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو ئاماژەى بە ئامادەکاریەکانى یەکگرتوو کرد بۆ هەڵبژاردنەکانى عێراق و جەغتى کردەوە پشتگیرى تەواوى پاڵێوراوانمان بۆ هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەکەین و بە هەموو شێوازیک کار دەکەین بۆ سەرکەوتنیان ، چونکە سەرکەوتنى ئەوان سەرکەوتنى پرۆژەى چاکسازى و ئیصڵاحیە ، دڵنیایشین کە لە رابردوو داهاتوشدا ئەندامانى یەکگرتوو لە دامەزراوەى یاسادان بن یان جێبە جێکردن پشکى شێریان لە خزمەتکردن بە خەڵک خاکى کوردستان بەردەکەوێت .
لە کۆتایی کۆبونەوەکە دا ئامادەبووان چەندین پرسیارو پێشنیاریان ئاراستەى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو کرد و لە لایەن بەڕێزیانەوە وەڵام درانەوە.