مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌شداری له‌چه‌ند پرسه‌یه‌ك كرد له شاری هه‌ولێر ..
له‌میانه‌ی دا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مام فازل ئاغای گه‌ردی كردوو و هاوخه‌می خۆی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه كرد به‌هۆی كۆچی دوایی مام فازڵ ئاغا كه‌سایه‌تی ناسراوی ده‌ڤه‌ره‌كه ..
دواتر سه‌ردانی كاك ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر سكرتێری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانی كرد كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو مام ئه‌سكه‌نده‌ر باوكی كاك ئه‌حمه‌د به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردبوو .
هه‌رله درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ردانی مامۆستا سه‌ید فازل باوكی ئه‌ندازیار زانا ی كرد به‌هۆی كۆچی دوای ئه‌ندازیار زانا كه به‌كاره‌ساتێكی ده‌ڵته‌زێن كۆچی دوایی كردبوو.
له‌م سه‌ردانانه‌دا هاوخه‌می خۆی ده‌ربری و له‌خوای به‌خشنده داواكاربوو له‌هه‌موولایه‌ك خۆشبێت و روحم به مردووی هه‌موولایه‌ك بكات .. له‌به‌رانبه‌ردا خۆشحاڵی خۆیان به‌م سه‌ردان و به‌سه‌كردنه‌وانه‌ی به‌رێز ئه‌مینداری گشتی و وه‌فدی یاوه‌ری ده‌ربڕی .