له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی كه رێكخراوی كه‌شه‌پیدانی قوتابیانی كوردستان لقی زانكۆ و په‌یمانگاكان سازیكردبوو دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه 27/1/2018 له شاری سلێمانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: یه‌كگرتوو قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستیه له كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه به‌ده‌یان داهێنانی نوێوه هاته گۆره‌پانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و به سه‌دان گه‌نج و لاوی به توانا و به ئه‌زمون و راستگۆ و دلسۆز و ده‌ستپاكمان پێشكه‌ش به كۆمه‌لگا كردووه كه جێگای باوه‌رۆ و متمانه‌ی هاوڵاتیان بوون.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تیشكی خسته سه‌ربارودۆخی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی روبه‌روبونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیه‌كان به‌رانبه‌ر كورد
ئاماژه‌ی به رۆڵ و كاریگه‌ری یه‌كگرتوو كرد له گۆره‌پانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به تایبه‌ت له بواری ئاشته‌وایی نیشتمانی
له كۆتای وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جه‌ختی كردوه له ئاماده‌كاریه‌كانی یه‌كگرتوو بۆ به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق و ته‌ئكیدیكرده‌وه كۆمه‌ڵه كه‌سێكی هۆشیار و دڵسۆز و بوێر بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاندید ده‌كه‌ن به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وله‌كانمان بۆ سه‌رخستنیان ده‌خه‌ینه گه‌ر له ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به هه‌مان شیوه.
له‌كۆتای كۆبوته‌وه‌كه‌شدا به‌شداربوان چه‌ندین پرسیار و سه‌رنجبان ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو گرد.