هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی كۆیە دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی كۆیە دەكات

 

 

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ (م. فەرهاد مەلا ساڵح) ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و (ئەبوبەكر سلێمان) كارگێڕی ناوەندی ناوخۆی هەولێرو (د. عەبدوللـەتیف یاسین) سەردانی شاری كۆیەیان كرد.

سەرەتا سەردانی بارەگای یەكەی ڕێكخستنی كۆیەیان كردو لەلایەن بەرپرس و كارگێڕانی یەكە بەگەرمی پێشوازی كران، دواتر ماڵی شەهید (م. هێرش) یان بەسەر كردەوە كە لەخۆپێشاندانەكانی كۆیە شەهید بوو، وە لەلایەن بنەماڵەو كەسوكاری شەهید هێرش پێشوازی گەرم لەجەنابی ئەمینداری گشتی كرا، (م. سەڵاحەددین) پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستە كردن و نزای خێری بۆكردو ڕایگەیاند كە ئێمە پشتیوانی تەواو لەهەموو داخوازییە ڕەواكانی خەڵك دەكەین و دژی هەموو جۆرە توندو تیژی و خوێن ڕشتنێكین، دواتر جەنابی ئەمینداری گشتی بەشداری پرسەی خوا لێی خۆش بێ دایكی (م. عەلی حەمید) ی كرد بەرپرسی لقی كۆیەی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان و پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەكردن.