بسم الله الرحمان الرحيم وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ۗ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (ال عمران 134)
له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانی و ئه‌خلاقی و بۆ گه‌شه‌پێدانی گیانی ئاشته‌وایی و لێ بورده‌یی و وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ كه‌یسی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه به‌داخه‌وه له عه‌زره‌ت بێ هیوایی و گیرفان خاڵیه‌تی و بێكاری و ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی، له رۆژی (18/12/2017) و رۆژانی دواتر به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه په‌لاماری باره‌گاكانی ئێمه‌یان دا و دایانه به‌ر به‌رد و سوكایه‌تی و سوتاندنیان، كه زۆربه‌ی ئه‌م گه‌نجانه وێنه و ناوه‌كانیشیان له كامیراكانه‌وه دیاره و پارێزراوه..
وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی مرۆیی و هه‌نگاوێكی سیاسی و پیشه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌كگرتوو هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی 24 ساڵه‌ی یادی هه‌ڵكردنی ئاڵای ئاشتی خوازانه‌ی یه‌كگرتووه‌وه ...
بڕیارماندا كه له ته‌واوی ئه‌و گه‌نجه په‌لامارده‌رانه خۆش بین و مه‌ڵبه‌ند و لقه‌كان سكاڵاكان له دادگاكان بكێشننه‌وه و چاو پۆشی بكه‌ن له‌و هه‌ڵه‌یه كه نه‌دابینكردنی ماف به باره‌گا سوتاندن ده‌بێ وه‌نه یه‌كگرتووش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ..
به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پشێوی و هه‌ڵه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه و میكانیزمی خۆپیشاندان ناشرین نه‌كرێ. خوا له هه‌موولایه‌كمان خۆش بێ و گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی ئاسوده و ئارام و ئازاد ببات ..
صلاح ا‌لدین محمد بها‌ءالدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
21/ 1 /2018