هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

مامۆستا سەلاحەدین و دكتۆر بەرهەم باشترین رێگه‌ چاره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر تاوتوێ ده‌كه‌ن

مامۆستا سەلاحەدین و دكتۆر بەرهەم باشترین رێگه‌ چاره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر تاوتوێ ده‌كه‌ن

 

 

دوای نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە 20-1-2018 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان , بەئامادەبوونی سەمیر سەلیم و فەرهاد مەلا سالح كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازیان كرد لە بەرێز دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەوەری.

له‌ میانه‌ی دیدارێكی دۆستانه‌دا بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق باسی لێوه‌كرا و باشترین رێگه‌ چاره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌ قه‌یرانی موچه‌ و بژێوی خه‌ڵك و سه‌قامگیری و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی و ئیداری هه‌رێم و چۆنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دا‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.

هه‌ر له‌م دیداره‌دا بابه‌تی له‌ حكومه‌ت كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتوو تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر چاكسازی ریشه‌یی و كۆشش بۆ به‌دیهێنانی حكومڕانی دادپه‌روه‌رانه‌ و یه‌كریزی ناوماڵی كوردستان .