هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

بزووتنەوەی گۆران هەنگاوەكانی یەكگرتوویان لەئێستاو رابردوو بەرز نرخاند

بزووتنەوەی گۆران هەنگاوەكانی یەكگرتوویان لەئێستاو رابردوو بەرز نرخاند

 

 

ئەمرۆ پێنج شەممە (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبوونی (سەمیر سەلیم و فەرهاد مەلا ساڵح) كارگێرانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لەهەولێر پێشوازیانكرد لە وەفدێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی (عومەر سەید عەلی) رێكخەری گشتی بزووتنەوەكەو هەریەكە لە (جەلال جەوهەر و م. رەئوف و كاك هۆشیار و كاك شوناس).

لەدانیشتنێكی دۆستانەدا دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە شیكرایەوەو پەیوەندی نێوان هەردوولاو لایەنە كوردستانییەكان تاوتوێكرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لەم ساڵدا بەپاك و بێگەردی بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی هەرێم وەك باشترین بژاردەو چارەسەركردنی بژێوی مووچەی فەرمانبەران بەئەركێكی هەنوكەیی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی زانرا كە چیتر نابێت هاوڵاتیان باجەكەی بدەن و پشتیوانی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ هەرچی زوتری چارەسەری بژێوی و مووچەو پێویستە فشار بخرێتە سەر لایەنە پەیوەندیدارەكان و دۆستانی گەلەكەمان لەناوەوەو دەرەوەی ووڵات.

سەبارەت بەهەڵبژاردنی عێراقیش خاڵێكی گرنگ دەست نیشانكراوە خواستی هەردوولا جەختی لێكرایەوە لەسەر گرنگی ناوچە دابرێنراوەكان بەتایبەت پارێزگای كەركوك و چارەسەركردنی ئەو دۆخە نەخوازراوەی كە هاتۆتە ڕێ.

لە كۆتاییدا وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە پێشوازی گەرمی یەكگرتوو و هەنگاوەكانی یەكگرتوویان لەئێستاو رابردوو بەرزنرخاند.

 

ئـ . كـ