هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەكات

 

 

لەشاری سلێمانی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی (كۆسرەت رەسول عەلی) جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی بەرێزیانی كرد. 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جگە لەهەواڵ پرسینی تەندروستی بەرێزیان، هیوا خوازبوو لە داهاتوویەكی نزیكدا جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەست بە كۆبوونەوەو دیدارە سیاسییەكانی بكاتەوەو هەوڵەكانی بخاتە كار لەپێناو چارەسەری كێشەوگرفتەكانی لە نێوان لایەنە سیاسییەكان و لێك نزیكردنەوەی دیدو هەڵوێستی لایەنەكان بەتایبەت لە پرسە چارەنوسسازەكاندا.

لەبەرامبەردا كاك كۆسرەت رەسوڵ سوپاسی ئەمینداری گشتی و وەفدی یاوەری كرد بۆ هەواڵپرسین و سەردانی كردنی بەرێزیان.