ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەبۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی (محمد صلی الله علیه وسلم ) پیرۆزبایی نامەیەک ئاراستەی گەلی کورد بەتایبەتی و موسڵمانانی جیهانی بە گشتی دەکات
بسم الله الرحمن الرحيم
(لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا)
صدق الله العظيم
هاتنه‌وه‌ی یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (محمدالأمین) (ص).. له خۆمان و جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان وعێراق و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی پیرۆز ئه‌كه‌م .. داواكارم له خودای میهره‌بان ئه‌م وه‌رزه ئیمانی یه بكاته ويستگەى بەخۆداچونەوە و سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌له‌كه‌مان و هۆکاری زیاتر نزیک بوونەوە لە رێبازه‌كه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ره . تا له كانیاوی ره‌حمه‌ت و حیكمه‌ت و مرۆڤ دۆستی و ته‌علیماته‌كانی تێر ئاو ببین .
گه‌لی كوردستان له هه‌موو خه‌ڵكانی تر له‌م هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌دا ئاتاجى ئه‌و سه‌رچاوه‌ی ره‌حمه‌ت و حیكمهتهيه ،
مێژوو شایه‌ته كه ده‌ردی دووبه‌ره‌كی و خۆخۆری هه‌ر به ته‌عالیم و رێنمایه‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره سه‌رداره چاره‌سه‌ر ده‌كرێ ، هه‌روه‌ك ده‌ردی بێگانه دۆستی و به‌زین له به‌رانبه‌ر پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان و ئاكارى عیزه‌ت و خۆراگری هەر بەرێنمایەکانی ئەو سه‌رداره چاره‌سه‌ر ده‌كرێ .
هه‌روه‌ها ده‌ردی گه‌نده‌لی و ناعه‌داله‌تی ده‌سلاتداران و ناپاكی و ناراستی سیاسهتکارەکان هه‌ر به به‌رنامه ئینسان ساز و سهركردانەکەی ئه‌و رابه‌ره مه‌زنه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ ، بۆیه ده‌خوازم هەموو پێکمانەوە له‌م بۆنه بایه‌خداره پیرۆزه‌دا له‌به‌رده‌م (رحمة للعالمین ) و (خلق عظیم) ه‌كه‌ی ئه‌وه سه‌روه‌ره دا چۆك دابده‌ین و بۆ لای به‌رنامه‌كه‌ی بگه‌رێینه‌وه .
له‌خزمه‌تیدا ده‌رسی برایه‌تی و ته‌بایی و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان بخوێنین..
ده‌رسی ره‌وشتی به‌رز و ئاكاری سه‌نگین وه‌رگرین
وانه‌ی مرۆڤ دۆستی و خۆنه‌ویستی و خزمه‌تكاری خه‌لك له‌به‌ر خوا فێربین .
پیرۆزبێ یادی مه‌ولودی سه‌روه‌ر صلی الله علیه وسلم
صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان