هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : سەردانمان بۆ توركیا سەركەوتوو بوو

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : سەردانمان بۆ توركیا سەركەوتوو بوو

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: لە سەردانەكەمان بۆ توركیا بڕیار بەدەستانی ئەم وڵاتەمان بینی و تا ڕادەیەكی باش بەرەو پێشچوون هەیە بۆ چارەسەر، وتیشی: یەكگرتوو ئەوەی لە توانای دابێ بۆ چارەسەر ئەنجامی دەدات.

دوای سەردانێكی چەند رۆژەی بۆ وڵاتی توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و لە زاخۆ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكردو رایگەیاند: سەردانمان بۆ توركیا سەركەوتوو بوو.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەكرد: ئاسایی كردنەوەی دۆخی هەرێم و توركیا بە ئەركی خۆمان دەزانین بۆیە هەوڵمانداوە پەیوەندییەكانی هەرێم و توركیا ئاسایی بكەینەوە.
وتیشی: توركیا كاریگەری خۆی هەیە لەناوچەكەو پێویست دەكات پەیوەندی نەبڕدرێت و تا ڕادەیەكی باش بەرەو پێشچوون هەیە بۆ چارەسەر.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی كە كورد كردی تەعبیربوو لە بوون، پێویستە دراوسێتی و پەیوەندی نێودەوڵەتی بەكاربهێنرێت.
(م. سەڵاحەددین) جەختی كردەوە، یەكگرتوو خۆی نادزێتەوە لە بەرپرسیارییەت و ئێمە لە خیانەت و فێڵ و چەواشەكاری لە میللەتی خۆمان بەدورین، هەروەها ئەركی خۆمان بەجێدێنین بەرامبەر بەگەلی خۆمان.