ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە (16/11/2017) لە درێژەی سەردانەكەی بۆ دەڤەری بادینان ئەمینداری گشتی سەردانی مەڵبەندی (9) ی ئاكرێی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كردوو و لەلایەن بەرپرس و كارگێرو ئەندامانی مەڵبەند بە گەرمی پێشوازی لێكرا.
لەمیانەی وتەیەكی بۆ رێكخستن و كادیرانی سنوری مەڵبەند ئەمینداری گشتی رایگەیاند، كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە رابردوو ئێستاشدا كاری بۆ یەكریزی نێوماڵی كوردی كردووەو لە هەوڵەكانیشی بەردەوام دەبێت تاكو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان سەقامگیری ئەمنی و بژێویی و خزمەتگوزاریان بۆ دەگەرێتەوە.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تەئكیدی كردەوە كە دەبێت حكومەت خەمی جدی لە بژێوی و موچەو قوتی خەڵك بخوات و هەنگاوی خێراو كرداری بنێ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتیان.