هەواڵەکان

کونسلی گشتی ڕوسیا سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات

کونسلی گشتی ڕوسیا سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 17_ی ئاب_ی 2023 یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی کرد لە کونسلی گشتی ڕوسیا.

بەسەرۆکایەتی بەڕیزد.هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتو وبەئامادەبونی بەڕێزان د.محمدهاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان و عبدالعزیز هاشم وفەرهاد یاسین کارگێڕانی دەزگای پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبین کونسلی گشتی ڕوسیا.

لەم دیدارەدا هەردوولا باسی بارودۆخی سیاسی هەرێم وعێڕاقیان کردو ولەم بارەوە دیدوبۆچونیان ئاڵوگۆڕکرد.

هەردوڵا چەختیان کردەوە لەسەر پێویست بونی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا، باسی گرنگی ڕێک کەوتنی هەرچی زووی نێوان هەرێم وناوەندیان کرد بۆئەوەی بارودۆخی خەڵکی هەرێم بەرەو باشی بڕوات.

لای خۆیەوە وەفدی یەکگرتو زۆرسوپاسی بەڕێز کونسلی گشتی ڕوسیایان کردو دیدوبۆچونی سیایی یەکگرتویان لەسەر پرسەهەنوکەییەکان بەڕونی بۆ بەڕێزیان خستەڕو.

لەکۆتاییدا هەردولا هیواخوازبون پەیوەندیەکانی نێوانیان بەردەوام بێت لەپێناو گەشەی هەرێمی کوردستان وهێنانەدی بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان.