ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی بارەگای سەرەکی ئاک پارتی دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ۲۰۲۰/۲/۷ بەڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری شاندێک سەردانی بارەگای سەرەکی ئاک پارتیان کردوو لەلایەن بەڕێز جەودەت یڵمەز جێگری سەرۆکی حیزب بۆ کاروباری پەیوەندیەکانی دەرەوە و شاندێک لە هاوکارانی پێشوازیان لێ کرا.
لە کۆبونەوەیەکی دۆستانەدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە سەرکەوتنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوو و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین بە ئەمینداری گشتی و پیرۆزکردنی ساڵیادی ۲٦هەمینی یەکگرتووهەردولا، بارودۆخی عێڕاق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و سەقامگیری وپەرەسەندنی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و هەرێم و عێڕاق جێگای بایەخییان بوو