محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: به‌هیواین شان به‌شانی هێزو لایه‌نه كوردستانیه‌كان " هه‌وڵه‌كانمان زیاتر بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ خزمه‌تگوزاری و ئارامی و پێكه‌وه ژیانی سیاسیانه له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا
به‌بۆنه‌ی 26ـه‌مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌رێز/ مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان" یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان" پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌كه‌م، له رێگای به‌رێزتانه‌وه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌م.
ئه‌مرۆكه‌ش 26 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تێپه‌ر ده‌بێ، به‌هیواین شان به‌شانی هێزو لایه‌نه كوردستانیه‌كان " هه‌وڵه‌كانمان زیاتر بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ خزمه‌تگوزاری و ئارامی و پێكه‌وه ژیانی سیاسیانه له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا" تاوه‌كو به‌هه‌موولایه‌كمان بتوانین له ئاست ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دابین كه كوردستان و عێراق و خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پیادا ڕا‌گوزه‌ر ده‌بێ، به‌هه‌ول و كۆششی هه‌موو لایه‌كمان بتوانین پارێزگاری له مافه ده‌ستوریه و نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانماندا بكه‌ین، جارێكی تریش پیرۆزبێ ساڵیادی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان،
دڵسۆزتان
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
7-2-2020 گوڵخانه