هەواڵەکان

ئەمینداری گشتی سەردانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکگرتوو لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كرد

ئەمینداری گشتی سەردانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکگرتوو لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كرد

ئەمینداری گشتی سەردانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکگرتوو لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كرد
لە میانەی سەردانێکیاندا بۆ وڵاتی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٦ی ۲ی ۲۰۲۰ بەڕێز جەنابی مامۆستا صڵاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری بەڕێز دکتۆر محمد مصطفی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن بەمەبەستی پیرۆزکردنی ۲٦ هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد لە شاری ئەنقەرە.

وێڕای پیرۆزکردنی یادەکە بەڕێزیان ئاماژەیان بە گرنگی ڕۆڵی قوتابخانەی پەروەردەیی و مرۆڤسازی یەکگرتووکرد لە ۲٦ساڵی ڕابردوودا و لەم سۆنگەیەشەوە ڕۆڵی مەکتەبی پەیوەندیەکانی تورکیایان بەرز نرخاند.
شایەنی باسە بەڕێزیان لەلایەن دکتۆر لوقمان باسکەدێری بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە تورکیا ، ڕێبین نەسڕەددین ئەندامی دەستەی مەکتەبەوە پێشوازیان لێکرا.