هەواڵەکان

دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و بە توندی ئیدانەی سوكایەتی پێكردن و پەلاماردانی پەیامنێر و كامێرەمانەكانی كەناڵی ئاسمانی سپێدە و تەلەفزیۆنی خابیری لۆكاڵی ده‌كات.

راشیده‌گه‌یه‌نێت:ئێمە وەك دامەزراوەی راگەیاندن و هونەر لە یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە رەفتارە ناشارستانیانە دەكەین و داوا لە لەلایەنی پەیوەندیدار دەكەین كە رێگە نەدەن ئەم جۆرە مامەڵە نەشیاوانە لەگەڵ تیمە رۆژنامەوانیەكاندا دوبارە ببێتەوە و سزای ئەو كەسانە بدەن كە ئەم جۆرە كارانە دەكەن.

له‌به‌شێكیتریدا هاتوه‌:داوا لە سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و رێكخراوەكانی دیكەی پەیوەست بە كاری میدیاییی و داواكاری گشتیی دەكەین كە لە ئاست ئەم جۆرە روداوانەدا بێدەنگ نەبن و لەگەڵ تۆماركردنی ئەم حاڵەتانە هەڵوێستی شیاو دەربرن و رێگە نەدەن بە بیانوی جۆراوجۆر كاری میدیایی سنوردار بكرێت و رۆژنامەنوسان سوكایەتییان پێ بكرێت.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

راگەیەنراوێك لە (دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان) وە

بەداخەوە جارێكی تر تیمە رۆژنامەوانییەكانی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان كەوتنە بەر شاڵاوی هەرەشە لێكردن و پەلاماردان و دەستبەسراگرتن و دەستگیركردن، لەكاتێكدا پەیامنێر و كامێرەمانەكانی كەناڵی ئاسمانی سپێدە و تەلەفزیۆنی خابیری لۆكاڵی وەك ئەركێكی پیشەیی خۆیان، روماڵی خۆپیشاندانەكانیان دەكرد و روداوەكانیان بۆ هاوڵاتیان دەگواستەوە، بەشێك لە هێزە ئەمنیەكان بەشێوەیەكی نائیتیكیانە كەوتنە سوكایەتی پێكردن و پەلاماردانیان، لە ئەنجامدا رێگریی لە تیمەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ و سۆران و شیلادزێی كەناڵی ئاسمانیی سپێدە كرا و دەست بەسەر كەلوپەلە رۆژنامەییەكانی تەلەفزیۆنی خابیری لۆكاڵی لە زاخۆ گیرا.

ئێمە وەك دامەزراوەی راگەیاندن و هونەر لە یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە رەفتارە ناشارستانیانە دەكەین و داوا لە لەلایەنی پەیوەندیدار دەكەین كە رێگە نەدەن ئەم جۆرە مامەڵە نەشیاوانە لەگەڵ تیمە رۆژنامەوانیەكاندا دوبارە ببێتەوە و سزای ئەو كەسانە بدەن كە ئەم جۆرە كارانە دەكەن.

هەروەها داوا لە سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و رێكخراوەكانی دیكەی پەیوەست بە كاری میدیاییی و داواكاری گشتیی دەكەین كە لە ئاست ئەم جۆرە روداوانەدا بێدەنگ نەبن و لەگەڵ تۆماركردنی ئەم حاڵەتانە هەڵوێستی شیاو دەربرن و رێگە نەدەن بە بیانوی جۆراوجۆر كاری میدیایی سنوردار بكرێت و رۆژنامەنوسان سوكایەتییان پێ بكرێت.

دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان

‎26-3-2018