به ئامانجی ئاشنابوون به ژیاننامه و شه‌وڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر دوردی خوای له‌سه‌ر بێت .ئه‌م شه‌و 2/4/2019 به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا محمد فرج ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتوو و ژماره‌یه‌ك له ئهنداممانی سه‌ركردایه‌تی و كارگێری ده‌زگا و مه‌ڵبه‌ند و كادیره‌كانی رێكخستن . مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتوو، یادی ئیسرا و میعراجی به‌رز راگرت.
دوای قورئان خوێندن له‌لایه‌ن به‌رێز كاك فه‌رمان شوانی . پاشان به‌رێز/ م. فه‌رهاد مه‌لا صالح به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێر وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شی میوانه‌كان كرد دواتر چه‌ند تهواشیحێك پێشكه‌شكران له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان (ژوان سێودین و ئه‌یاد موحه‌ممه‌د و فه‌رمانی شوانی و كاك ئاشتی )
هه‌ر له یاده‌كه به‌رێز/ مامۆستا موحه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتوو،وته‌یه‌كی پیشكه‌شی ئاماده‌بوان له‌مه‌ر گرنگی و گه‌وره‌ی ئیسرا و میعراج كرد. دواتر د.نه‌وشێروان قادر له‌به‌ر رۆشنایی ئایه‌ت و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر دوردی خوای له‌سه‌ر بێت . باسی دیمه‌نه‌كانی ئیسرا و میعراجی بۆ ئاماده‌بوان كرد.
له كۆتایی یاده‌كه به شه‌و نوێژ كۆتایی به یادی ناوبراو هات .