هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی دیوەخانی خزمانی جافی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی دیوەخانی خزمانی جافی كرد
ئەمڕۆ چوار شەممە 17-1-2024 لەشاری سلێمانی، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەیاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی و ئەنجومەنی شورا، سەردانی بەڕێز كاك نەوزەر جاف سەرۆكی خزمانی بەڕێزی جافی كرد، لە میانەی سەردانەكەدا كاك نەوزەر بەگ سەرۆكی گشتی عەشیرەتی جاف و سەرۆك عەشیرەتەكان و پیاوماقوڵانی خزمانی جاف پێشوازیان لەشاندەكەی یەكگرتووی ئیسلامیی كرد.

لەوتەیەكدا بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان تیشكی خستەسەر ڕۆڵی خزمانی بەڕێزی جاف لە خزمەتكردنی وڵات و ئاشتەوایی و سوڵح و كاری چاكەداو لە بەرانبەریشدا خزمانی جاف سوپاسی ئەمینداری گشتی و شاندەكەی یەكگرتوویان كردو ڕۆڵی ئەمینداری گشتی و یەكگرتووی ئیسلامیان بەرزنرخاند لە چارەسەركردنی كێشە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان و كارە خێرخوازیەكانیاندا.