لە میانەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداری كردنی لە كۆنگرەی شەشەمی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 10/1/2024 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری لە كۆنگرەی (سروشتی دینداری و پرسیاری ئیلحاد )كرد.
لە كۆنگرەكەدا ئامادەبوان پرسی سروشتی دینداری و بابەتەكانی ئیلحاد لە جیهان و چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەیان تاوتوێكرد و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری بەشێوەیەكی پەروەردەیی و زانستی و بە سروشتی موسڵمانانە كە خزمەت بە پەیامی پیرۆزی ئیسلام و مرۆڤایەتی لە جیهان بكات بە پێویست زانی.