ئێوارەی رۆژی شەممە لە شاری دەوحەی پایتەختی وڵاتی قەتەر، بەرێز مامۆستا صلاح الدين محمد بهاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەشداری لە خولی شەشەمی کۆنگرەی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دەکات .
لەم کۆنگرەیەدا بارودۆخی جیهانی ئیسلامی و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و رەوشی موسڵمانان تاوتوێ دەکرێت و لە بەشێکی تردا سەرۆکی یەکێتی زانایان و جێگرەکانی و ئەمینداری گشتی و ئەنجومەنی ئەمینداران، بۆ خولی شەشەم هەڵدەبژێردرێن.
شایانی باسە کۆنگرەی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە زانایان و ئەندامانی کۆمەڵەی گشتی لە ژێر دروشمی ( ئاینەکەمان بەرز ڕادەگرین، ئوممەتمان ڕادەپەڕێنین، پیرۆزییەکانمان سەردەخەین)، گرێ دراوەو بڕیارە شەش ڕۆژ بخایەنێت.