هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

به‌غدا .. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو له‌گه‌ل باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كۆبۆوە

به‌غدا .. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو له‌گه‌ل باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كۆبۆوە
لە میانەی سەردانی بۆ شاری بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانی، بەرێز مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی بەرێز (سوڵتان بن مبارك الكوبەیسی) باڵیۆزی قەتەری لە عێراق كرد.
 
 
لە دیدارێكدا هەردوولا بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و جیهانی ئیسلامیان تاوتوێكرد و ئەمینداری گشتی رۆڵی وەڵاتی قەتەری بەرزنرخاند لە خزمەتكردن بە جیهانی ئیسلامی و بەتایبەتی كێشەی غەززە و هاوكاری و بەدەمەوەچوون و هەوڵەكانیان.
ئەمینداری گشتی یەگرتوو زەرورەتی هەبوونی وڵاتی قەتەر لە كوردستان بە پێویست زانی و خۆشحاڵی خۆی بە كردنەوەی قونسوڵخانەی قەتەر لە هەرێمی كوردستان دەربریِی و لەبەرانبەردا باڵیۆزی قەتەر لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربری و تەئكیدی لە بەردەوامی پەیوەندیەكان كردەوە.