هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

به‌غدا.. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبۆوە

به‌غدا.. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبۆوە

ئێوارەی ئەمرۆ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 4/12/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا لە بەغدا سەردانی بەرێز (سەید عەمار حەكیم) سەرۆكی رەوتی حیكمەی كرد.

لە دیدارێكدا كە نزیكەی كاتژمێرێكی خایەند بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە قسەی لەبارەوە كرا و هەردوولا هاورا بوون كە هاوڵاتیانی عێراق پێویستیان بە خزمەتی زیاترە و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەبێت كێشەكانیان چارەسەربكرێت بە تایبەتی كێشەی موچە خۆرانی هەرێم.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە دیدارەكەدا جەختی لەوەكردەوە كە پێویستە لایەنە سیاسیە عێراقیەكان هاوكاربن بۆ كۆتایی هێنان بە ئازارەكانی خەڵكی هەرێم و بەتایبەت موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران و ئەنجامدانی چاكسازی پیویست لەم باریەوە، لەبەرانبەردا سەرۆكی رەوتی حیكمە پشتگیری خۆی پیشاندا بۆ خەڵكی هەرێم و رایگەیاند پێویستە حكومەتی هەرێم هاوكاربێت و شەفافیەتی پێویست لە داهات بخاتە روو.