هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری گردبونەوەی ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی سەر غەززە دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری گردبونەوەی ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی سەر غەززە دەكات

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 18-10-2023 ، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی بەشداری كرد لە گردبونەوەی ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی سەر غەززە كە لەلایەن ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی شاری سلێمانی سازكرابوو، تیایدا ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەشداریان تیادا كرد.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە لێدوانێكدا جەخیتكردەوە كە تەلیسمی مەعدەنی قەوارەی داگیركرای زایۆنی زۆرتر دەركەوت و لە هەمان كاتدا ئەوەش بۆ جیهان ڕوون بویەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا چەند درۆ دەكات لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی، نەك چاوپۆشی دەكات لە كاولكردنی شارولادێكانی غەززەو كۆمەڵكوژی دانیشتوانەكەی بەڵكو هێشتا ئیسرائیل بە مەزڵوم دەزانێت، ئێمە لەكاتێكدا دڵنیایین لە سەركەوتنی هەق و هەقانیەتی دۆزەكە، دەزانین جەنگی موقەدەسات و پیرۆزییەكانی ئوممەتی ئیسلامەو بەرگریە لە مافی زەوتكراوی گەلێكی چەوساوە.