هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ، به‌شداری له‌ پرسه‌ی به‌رێز مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ، به‌شداری له‌ پرسه‌ی به‌رێز مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات

دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شەمە 7.10.2017 له‌ یاریگای سیروانی نوێ بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین بەشداریکرد له‌ پرسەی بەرێز مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كه‌ لەلایەن بنەماڵەی بەرێز مام جەلال و ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازی لێکرا
شایه‌نی باسه‌ ئه‌مرۆ شه‌مه‌ یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی به‌رێز مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌بێت كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كانی هه‌رێم و عێراق و جێهان ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ بوون
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و سه‌كردایه‌تی و راوێژكارانی یاوه‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووبوون .