هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

به‌وێنه‌...ئەمینداری گشتی یەکگرتوو به‌شداری له‌پرسه‌ی مام جه‌لال ده‌كات

به‌وێنه‌...ئەمینداری گشتی یەکگرتوو به‌شداری له‌پرسه‌ی مام جه‌لال ده‌كات

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت مام جەلال کەسایەتیەکبوو نەک تەنها گەلی کورد بەڵکو لای هەموو گەلانی عێراق و ئازادی خوازان خۆشەویست بوو

سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنج شەمە 5-10-2017 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی راوێژکاران بەشداریکرد له‌ پرسەی بەرێز مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كه‌ لەلایەن کاک کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازی لێکرا.

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هاو غەمی خۆی و سەرکردایەتی یەکگرتوی گەیاندە جێگری سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پاشان لەمیانەی کۆنگرەیه‌کی رۆژنامەوانی دا مامۆستا صڵاح الدین محمد بهاءالدین رایگەیاند مام جەلال کەسایەتیەکبوو نەک تەنها گەلی کورد بەڵکو لای هەموو گەلانی عێراق و ئازادی خوازان خۆشەویست بوو هەروەها جەغتیشکردەوە ستراتیج و کاری حەکیمانەی مام جەلال هەوێنی ئاشتی و پێکەوە ژیانی نێوان نەتەوەو پێکهاتەکانی عێراق بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی بوو.

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشدا لەدەستدانی مام جەلال کۆستکی گەورەیە بۆ هەموو پێکهاتە و لایەن و کەسایەتیە سیاسیەکان عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی وه‌ راشیگه‌یاند هیوادارم ئەم کۆستە بێتە هۆی چارەسەری کێشە و گرفتەکان لە عێراق و کوردستان.