هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی ١٧ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەریتانیا پەیامێك بڵاودەكاتەوە

مەڵبەندی ١٧ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەریتانیا پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ مەڵبەندی ١٧ی یەکگرتوو لە بەریتانیا سەبارەت بە بەشداری کردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوا لە کوردانی دانیشتووی بەریتانیا دەکات کەس و کاریان رابسپێرن تا بەگەرمی بەشداری هەڵبژاردن بکەن، لەمیانی پەیامەکەدا داوا دەکات کە دەنگدەران دەنگبدەن بەو کاندیدانەی کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پشتیوانیان دەکات.

لەکۆتایشدا هیوا دەخوازێت ئەم هەڵبژاردنە ببێتە سەرەتای وەرچەرخانێکی نوێ لەشۆڕشی ڕەوای میللەتی کورد و گەندەڵکاران و خاک فرۆشان سزا بدرێن.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بەناوی خوای گەورەی میهرەبان

بابەت: بەشداری کردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت برایان، خوشکان، دۆستان، ئازیزان و خۆشەویستانی ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا.

داوا لە ئێوەی دڵسۆز و خەمخۆری پرسە نەتەوەیی و ئاینیەکان دەکەین پاڵنەر و هاندەرێکی باشی کەسوکارتان بن بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەنگ بدەن بە کاندیدە بوێر، بەتوانا، دەست پاک، داوێن پاک و لەخواترسەکانی کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پشتیوانی و پشتگیریان لێ دەکات.

تکایە دەنگ بدەن بە بەڕێزان ( د. مثنی ئەمین، م. دارا سێکانیانی، د. جمال کۆچەر، د. عمر کۆچەر، د. پەخشان سیان و مامۆستا زوهێر خۆشناو ) بۆ ئەوەی داواکار و بەرگریکارێکی دڵسۆز و سەرسەختی مافە نەتەوەیی، ئاینی، شایستە دارایی و ئابورییەکانی ئێوەبن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

تکایە بەدەنگەکانتان کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو هەڵبژێرن و سزای گەندەڵکاران بدەن کە ٣٠ ساڵە خەریکی دروست کردنی قەیرانی ئابوری و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئابوورین.

هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە بکەنە سەرەتای وەرچەرخانێکی نوێ لەشۆڕشی ڕەوای میللەتی کورد و گەندەڵکاران و خاک فرۆشان سزا بدەن.

و السلام علیکم و رحمة اللە و برکاتە.....

مەڵبەندی ١٧ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان- بەریتانیا