
بڕیارده‌ری فراكسیۆرنی یه‌كگرتوو له په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، یاداشتێكی به ئیمزای 45 په‌ڕله‌مانتاره‌وه دایه سه‌رۆكاییتی په‌ڕله‌مانی كوردستان بۆ بەهەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان به سپێده‌ی ڕاگه‌یاند، ئەمڕۆ بە واژۆی 45 ئەندامی بەڕێزی پەرلەمان یاداشتێکمان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان کرد لەسەر پرسی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بەئامادەبوونی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری.
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو باسی له‌وه‌شكرد، بەهەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست هیچ بارگرانیەک بۆ حکومەت دروست ناکات بەڵکو داهاتیشی بۆ دەگەڕێتەوە بەپێی داتا‌و ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە کە ڕۆژی دانیشتنەکە داتا‌کان دەخەینە ڕوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بە ئومێدی ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەنزیکترین دانیشتن‌دا ئەم یاداشتە بخاتە بەرنامەی کارەوە چونکە پەیوەندیدارە بەچارەنوسی نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لەهەرێمی کوردستان.