
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان نەورۆز و سەری ساڵی كوردی لەهەموو لایەك پیرۆز دەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: خوای گەورە بۆ ئەم ڤایرۆسە خۆی فریاد ڕەسمان بێت.
د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی گەلی كوردی كردووە، ڕایگەیاند: نەورۆز و سەری ساڵی كوردی لەهەموو لایەك پیرۆز بێت و بەهیوای سەلامەتی هەمووان و خوای گەورە بۆ ئەم ڤایرۆسە خۆی فریاد ڕەسمان بێت و بەبێ زیان كۆتایی بێ.
ئەوەشی خستەڕوو: ڤایرۆسی گەندەڵكارانیش لە كۆڵی ئەو میللـەتە بكاتەوە كە بوونەتە میكرۆب بەسەر لاشەی خەڵكەوە.