
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: داتا و زانیارییە ووردەكانی دۆسییەی نەوت لە سندوقە رەشەكەی لای وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكانە.
د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: داتا و زانیارییە ووردەكانی دۆسییەی نەوت لە سندوقە رەشەكەی لای وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكانە ، كە تاكو ئێستا رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی نەكردووەتەوە ، رێكەوتنەكان و حسابە بانقییەكان و زانیاری و وردەكارییەكانی تاكو ئێستا روون نین.
ئەوەشی خستەڕوو: دەرهێنانی نەوت كارێكی مەزنە ، بەڵام ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە ، گەورەترین خاڵی لاوازی بریتی یە لە بابەتی شەفافیەتە لە دۆسییەی نەوت ، ئەم كارە مەزنە (دەرهێنانی نەوت ) ئایا بۆ خەڵكە یان بۆ خەڵك نیە .
هەروەها ووتیشی: ئەم كارە مەزنە كە دەرهێنانی نەوتە ، (40%- 50%) داهاتەكی دیار نیە ، ئەم كارە تاكو ئێستا نەتواندراوە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزیرێكی بۆ دابندرێت ، كە وەزیری سامانە سروشتییەكانە.