هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان کۆبۆوە

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان کۆبۆوە

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو سەلماندیان كە نوێنەری راستەقینەی خەڵكن و خۆنەویستانە بەداتا و پێشنیاری باش بەشداریان لە گفتوگۆكانی یاسای چاكسازی كرد

دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەمە 14/1/2020 بەرێز مامۆستاسەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان کۆبۆوە.
ئەمینداری گشتی لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: دەستخۆشی لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان دەکەم كە لەماوەی رابردوو شەو رۆژیان خستە سەریەك بۆ ئەوەی بەرگری لە قوتی موچەی كەمئەندامان و خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی و کەس و کاری شەهیدان بكەن، ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو سەلماندیان كە نوێنەری راستەقینەی خەڵكن و خۆنەویستانە بەداتا و پێشنیاری باش بەشداریان لە گفتوگۆكانی یاسای چاكسازی كرد.

هەروەها فراکسیۆنی یەکگرتووش بەڵێنی بەردەوامیاندا کە کۆڵنەدەن لەسەر بەرگریکردن لە فەرمانبەران و كەمئەندامان و خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان دووباتیان کردەوە کە ئەوەندەی لەتوانایاندابێ خەزمەتی زیاتری هەموو چینەکانی کوردستان بکەن.