هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم، سەردانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم، سەردانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد

رۆژی چوارشەممە 20/11/2019 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم، سەردانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و لە لایەن بەڕێزان د.ئیسماعیل سگێری جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو و مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی و خاتوو هلز ئەحمەد پەرلەمانتارانی یەكگرتوو پێشوازیان لێكرا.

 

لە كۆبوونەوەیەكدا پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی كێشە و گرفتی بواری كشتوكال و پرسیارەكانی خەڵك و رەوشی حكومەت و كێشەكانی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسكرد.