هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو نەهامەتیەكانی گەلی كوردی بۆ پرۆفیسۆرێكی تورك باسكرد كە دۆستی كوردە لە توركیا

فراكسیۆنی یەكگرتوو نەهامەتیەكانی گەلی كوردی بۆ پرۆفیسۆرێكی تورك باسكرد كە دۆستی كوردە لە توركیا

 

 

رۆژی دووشەممە 29/7/2019 مامۆستا ئەبوبەكر هەلەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو له‌ هۆڵی فراكسیۆن پێشوازی كرد لە پرۆفیسۆر (بەكر بیچەر) مامۆستا لە زانكۆی (نەجمەدین ئەربەكان) لەشاری قۆنیای توركیا.

پرۆفیسۆر بەكر بیچەر یەكێكە لە دۆستەكانی گەلی كورد و چەندین كتێب و لێكۆڵینەوەی زانستی و وتار نوسینی لە گۆڤار و رۆژنامەكانی توركیا لەسەر گەلی كورد نوسیوە و بڵاویكردۆتەوە.

لە دانیشتێكدا فراكسیۆنی یەكگرتوو مافەكانی گەلی كورد و ئەو مەرگەساتانەی كە بەسەر كورددا هاتووەلە دوای رێككەوتنی سایكس پیكۆ بۆ ئەو پرۆفیسۆە توركە روون كردەوە و بەپێویستی زانی كێشەی گەلانی ناوچەكە بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكرێت، لە پێناو كۆتایی هێنان بەخوێن رشتن و پێكەوە ژیان لە نێوان كورد و تورك و عەرەب لە ناوچەكە.

لای خۆیەوە پرۆفیسۆر (بەكر بیچەر) زۆر خۆشحاڵ بوو بەو پێشوازیە گەرمەی فراكسیۆنی یەكگرتوو و شیكردنەوەكانی مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی لەسەر دۆزی كورد لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك كێشەیەكی چارەسەرنەكراو.