ههردوو فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان و له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق بهیاننامهیهكیان لهبارهی موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی راگهیاند .
ئەمڕۆ دوو شەممە 19ی ئازاری 2018، د.موسەننا ئەمین و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و د.شێركۆ جەودەت لەپەرلەمانی كوردستان، ئیدانەی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمیان كرد سەبارەت بە موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ڕایانگەیاند:" لەكاتێكدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی و وەزارەتەكانی تریش چاوەڕێی موژدەی خۆش و موچەی تەواو بوون، دیسان لەڕێكەوتنێكی نهێنی نێوان هەرێم و بەغدا و بە پێچەوانەی هەموو پێشبینیەكان ئەم ئومێدەشیان لەبار برد".
دهی بهیاننامهكه: