فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو له ناو هۆڵی په‌رله‌مان له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆی پڕۆژه یاسای چاكسازی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان به چوار ساڵ و بێ مه‌رج وه‌ستاینه‌وه.
فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند :ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر 10 ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ناو هۆڵی په‌رله‌مان له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆی پڕۆژه یاسای چاكسازی دژی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان به چوار ساڵ و بێ مه‌رج وه‌ستاینه‌وه.
راشیدهگهیهنن: زۆرمان هه‌وڵدا كه كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان ببێته 400هه‌زار دینار وه‌ك عێراق به‌ڵام بابهتهكان به ده‌نگدانی زۆرینه یه‌كلا كرانه‌وه .
ده‌قی رونكردنهوهكه:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بۆ ڕای گشتی
.....................................
ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر 10 ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ناو هۆڵی په‌رله‌مان له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆی پڕۆژه یاسای چاكسازی دژی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان به چوار ساڵ و بێ مه‌رج وه‌ستاینه‌وه، هه‌روه‌ها زۆرمان هه‌وڵدا كه كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان ببێته 400هه‌زار دینار وه‌ك عێراق به‌ڵام بابهتهكان به ده‌نگدانی زۆرینه یه‌كلا كرانه‌وه .
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان
28/2/20188